د.شاخەوان عەبدوڵڵا: دهبێت رۆژی 8ی مانگی داهاتوو سەرۆککۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دهلێ، دەبێت تا 8/2/2022، سەرۆك كۆمار ھەڵبژێرین”.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەیاند: ” لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ئێمە دەستكراوەتربووین بۆ كارەكانمان، بە تایبەت دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران”.
لەبارەی ئەركی ئێستای پەرلەمان گوتی: “لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و رەتکردنەوەی سکاڵاکان، سەبارەت بە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، رێكارە دەستوورییەكان وەك خۆیان دەبن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكھێنانی حكومەت لەبەر ئەوەی رۆژی 9/1/2022 یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بووە، یەك مانگ كاتمان لە بەردەستە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار 8/2/2022 دەبێ سەرۆك كۆمارمان ھەڵبژاردبێت، دواتر پێكھێنانی حكومەت بەپێی رێكارە دەستوورییەكان دەكەین”.
لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار کاندید كردووە شاخهوان عهبدوڵڵا كه بۆ كوردستان24 قسهى كردووه رایگەیاند: “جارێك ژمارەكان راناگەیەنین، بەڵام بەشێك لەو كەسانە بەھۆی تەمەن و بڕوانامە و پێشینەی سیاسی چەند مەرجێكی دیكە رەتكراونەتەوە، لە چەند رۆژێكی دیكە دوای وردبینیكردن ناوەكان رادەگەیەنین”.