وه‌زيرى كاره‌با و سامانه‌سروشتييه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا كۆبوونه‌وه‌

راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاشكراى ده‌كات:” وه‌زيرى كاره‌با و سامانه‌سروشتييه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا كۆبوونه‌وه‌.”

لە راگەیاندراوێکدا كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 25-1-2022، وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  بڵاویکردووەتەوە، تێدا هاتووه‌:” کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا کێشەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای لەگەڵ کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان تاوتوێکرد و لە کۆبوونەوەکەدا، باسیان لەم بابەتانەی خوارەوە کرد:

– چارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی بۆ وێستگەی خەبات.

– راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشێ.

– دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ سوود وەرگرتن لەو گازە سروشتییەی کە لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ بە فیڕۆ دەچێت.

 

Back to top button