خەڵكی سلێمانی: ئەوانەی دەنگیان بە گۆڕاندا لە سەدا 80 پەشیمانن

خواكوڕك

لەمیانی بەرنامەیەكی میدیایی دا كە بەرنامەیەكی مەیدانیە، بەرپرسان دەباتە بەردەم خەڵك، خەڵكی سلێمانی رووبەروی بەرپرسێكی گۆڕان و ئەندام پەرلەمانێكی عێراقی گۆڕان بویەوە، لەو بەرنامەیەدا یەكێك لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لەمیانی رووبەرو بوونەوەی لەگەڵ ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەلێت ئێوە شاری سلێمانیتان وێران كردوو، ئەوەی دەنگی بە ئێوە داوە سەدا 80ی پەشیمانە”.

كاوە محەمەد ئەندام پەرلەمانی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەمیانی بەشداری كردنی بەرنامەیەكی مەیدانی و رووبەروو لەگەڵ خەڵك لەبەرمە كامیرانی كەناڵەكەدا رووبەروی خەڵك بویەوە، چەندین خەڵك لەمیانی بەرنامەكەدا هێرشیان كردە سەر گۆڕان و بە سەبەبی كۆی كێشەكانی كوردستان و بەتایبەتی سلێمانیان لەقەڵم داو، یەكێك لەو خەڵكەی رووبەروی بویەوە، بە كاوە محەمەدی راگەیاند، كە گۆڕان سەبەبی ئەو وێرانەی سلێمانیە، سەدا 80ی خەڵكی سلێمانی پەشیمانە لەدەنگدان بەئێوە، دەلێت، ئێوە گوتان مووچە بۆ كابانی ماڵ دەبرنەوە، بەڵام مووچەی پیاوەكانیشتان بڕی و دەلێن ئێوە هەموو كوردستان و سلێمانیتان بەقوربانی دكتۆر یوسف كردووە”.

هاوڵاتیەكی تری شاری سلێمانی لەمیانی رووبەرو بوونەوەی ئەو بەرپرسەی گۆڕان، گوتی، باشە ئێوە دەلێن بارزانی ناشەرعیە و دەیان قسەی تر، ئەی بۆ ئێوە بەدیلێك بۆ بارزانی ناهێنە پێشەوە، كوا بەدیلی بارزانی، باشە خۆ بارزانی بەدەیان جارە گوتوویەتی فەرموو بەدیلێك بۆمن بێنن من بادەسەڵاتی رادەست بكەم، ئەوە بارزانیە، بەدەیان جارە وا دەلێت بەڵام بۆ یەكجاریش یوسف محمەدەكەی ئێوە ئەم قسەیە ناكات، بۆیە كێشەی هەموو كوردستان ئێوە سەبب كارن”.

Back to top button