سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات کۆبووەوە .

‌لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە گەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

Back to top button