مه‌سرور بارزانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی ده‌كات

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ تویتێكدا هێرشى سه‌ر شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شه‌رمه‌زار ده‌كات و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌، سه‌قامگیریی عێراق ده‌خاته‌ كێشه‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ماڵی حەلبووسی كرد و دەڵێت، بە توندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ماڵی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە شارۆكەی گەرمە دەكەم.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، ئەم هێرشە پێشهاتێكی مەترسیدارە و تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەكاتە ئامانج.

مەسرور بارزانی لە كۆتایی تویتەكەیدا هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

 

Back to top button