روسیا دیارترین سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

روسیا بڕیاریدا ئالێکسی ناڤالنی، سەرکردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی و هاوڕێکەی بەناوی لیوبوف سوبول بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دامەزراوەی چاودێری دارایی فیدڕاڵی لە روسیا بەپشتبەستن بە دۆسیەیەکی لە چاودێری دارایی فیدراڵی، بڕیاریدا ئالێکسی ناڤالنی و هاوڕێیەکی بەناوی لیوبوف سوبول بخاتە لیستی تیرۆر و توندڕەوەکانەوە.

ئالێکسی ناڤالنی لە ساڵی رابردوو لەفڕۆکەخانەی مۆسکۆ دەستگیرکرا کاتێک دوای چارەسەری پزیشکی لە ئەڵمانیا گەڕابوویەوە، ناوبراو پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا ژەهراویکراوە.

لەدوای دەستگیرکردنی ناڤالنی بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بۆ دەرچوو بە تاوانی ساختەکاری، لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند، بۆیەک چرکەش پەشیمان نەبوەتەوە لەگەڕانەوەی بۆ روسیا.

Back to top button