ژماره‌یه‌كی دیكه له ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه خانه‌نشین ده‌كرێن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: لیستی خانەنشینی ئەفسەران لە ئەنجوومەنی وه‌زیران واژۆ کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا روكن هۆشمەند جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە رای گەیاند، بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە 808 ئەنجوومەنی وەزیران، 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین كران.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بە خانەنشینبوونی ئەو ئەفسەرانە، دەبێتە دەرفەتێك بۆ هاتنە پێشەوەی كۆمەڵێك ئەفسەری گەنج و وزەیەكی نوێ دەداتەوە بە هێزەكانی پێشمەرگە.