سەردانەکەی سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگدانەوەیەکی گرینگی لە میدیا و رۆژنامەکانی ئیمارات لێکەوتۆتەوە
رۆژنامەو میدیاکانی ئیمارای و وڵاتانی عەرەبی بە گرینگی تایبەتەوە ، سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات بەرز دەنرخێنن .
لە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتانی عەرەبی و تایبەت ئیمارات ، سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات لە رووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە شرۆڤەی تایبەتی لە سەر کراوە .
لە بەشێکی رۆژنامەکاندا سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەرچەرخانێکی تایبەت دەزانن لە پێوەندییەکانی دوارۆژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
بەشێک لە ماڵپەڕ و رۆژنامەکان وا بە گرینگی تایبەتەوە شرۆڤەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە بریتین لە ” ئاژانسی هەواڵی ئیمارات ”
رۆژنامەی ” ئەلخەلیج ”
رۆژنامەی ” بەیان ”
ماڵپەڕی ” هەواڵی ئیمارات ”
رۆژنامەی ” ئەلعەین ”
ماڵپەڕی ” پرێس بی ”
ماڵپەڕی ” مەراسیل قەتەری ”
ماڵپەڕێ “”bestinau
ماڵپەڕی ” موباشیر ”
رۆژنامەی ” ئۆرشەلیم پۆست ”
خاڵی هاوبەشی هەموو ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە ئیدانە کردنی هێرشەکانی سەر ئیمارات بوو لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێرای مەحکوم کردن بە پێشێلی سەروەریی نێودەوڵەتی وەسفی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کردووە
هەرلەم بارەوە رۆژنامهی “ئۆرشهلیم پۆست”ی ئیسرائیلیش له راپۆرتێكیدا باسی سهردانهكهی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ وڵاتی ئیمارات كردووه ، رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات ، ئیمارات ئهلقهیهكی گرنگی بهستنهوهی ئهو وڵاتهیه لهگهڵ ئهو وڵاتانهی دهیانهوێت سهقامگیری ناوچهكه بپارێزن و بهسهر تیرۆر و توندڕهویدا زاڵ بن.
لە چەند خاڵێکی هاوبەشی رژنامەکاندا ئاماژە بەوە کراوە ، مەسرور بارزانی سەرکردەیەکی دیاری رۆژە سەختەکانی هەرێمی کوردستانە لە کاتی قەیرانەکاندا
وێنەکان لە کوردستان ٢٤ وەرگیراون