دەرماڵەی نوێ دەدرێتە کەمئەندامان  

 

 

لە ڕێنمایی ژمارە 3 ی ساڵی 2022 ی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ،کە تایبەتە بە کەمئەندامان ، تەیدا هاتووە  

پاڵپشت بەیاساى چاکسازى، لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان و پاڵپشت بە یاسایى هەموار و یاساى ماف و ئیمتیازاتەکانى کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت بڕیاردرا بە

1 – دیاریکردنى مافى  دەرماڵەى لەبرى کەمئەندامى، بەڕێژەى 50% لە موچەى بنەڕەتى کەمئەندامى فەرمانبەر، بەمەرجێک لە 100 هەزار دینار تێپەڕ نەکات.
2 – دەرماڵەى هاتوو بەپێى رێژەى کەم ئەندامى دیارى دەکرێت لەلایەن لیژنەیەکى پزیشکى پسپۆڕەوە، بەپێى پێوەر و رێنماییەکانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، بەهەماهەنگى وەزارەتى تەندروستى.
3- لەکاتى خانەنشینکردنى فەرمانبەرى کەمئەم بڕى 100 هەزار دینار وەک هاوکارى خەرجدەکرێت بۆ کەمئەندامى خانەنشینکرا و لەبەڕێوەبەرایەتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى.
4- راسپاردنى فەرمانگە تەکنەلۆژیاى زانیارى لەسەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بۆ پێشکەشکردنى ئاسانکارى تەکنیکى لەچوارچێوەى پڕۆگرامى تۆمارى بایۆمەترى موچەخۆران تایبەت بەسەرجەم وەزارەت و دەستە و لایەنەکانى نەبەسترا و بە وەزارەت، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى ئەو فەرمانبەرانەى بەخشین وەردەگرن لە لیستى کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت، تا بارودۆخیان بگونجێنرێت لەگەڵ بڕگەکانى ئەم بڕیارە.
5- ئەم رێنماییە لە رۆژى بڵاوکردنەوەى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە 84ى ساڵى 2020، لە رۆژنامەى واقعى کوردستان جێبەجێدەکرێت. 

 

 

Back to top button