پاشەڕۆی مشک و پشیلە لە خواردنی رێستۆرانتێکی “ سلێمانی “دا هەرای نایەوە
ریستۆرانتی “ تین تین “ زۆر بە تینەوە خواردنەکانی پڕ بوو لە پاشەڕۆی مشک و پشیلە و دەرخواردی مشتەرییەکانیشی داوە
قائیمقامیەتی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشکرای دەکات ، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنوێنییەكانی كاركردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی تین تین لەشەقامی سالم دادەخات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ” لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە رێستۆرانتی (تین تین) بڕێكی زۆر پاشەڕۆی قرتێنەرەكان ( مشك) و پشیلە لە شوێنی ئامادەكردنی خواردنەكەیدایە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.”