دوای سێ ڕۆژ شەڕ و پێکدادان، هەسەدە گرتووخانەی غوێراتی کۆنتڕۆڵ کردەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات “ هەسەدە “ ئاشکرای دەکات ، لە دوای سێ رۆژ شەڕ و پێکدادان توانیویانە گرتووخانەی “ غوێران “ کۆنتڕۆڵ بکەن .
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێڕای ئەوەی ئاماژە بەوە دەکات تەواوی فەرمانبەرانی گرتووخانەکەیان لە چنگی چەکدارانی داعش ڕزگار کردووە ، دیلەکانیشیان بۆ شوێنێکی تایبەت گوازتۆتەوە