سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی سەر ماڵی “ حەلبووسی “ ئیدانە دەکات  

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمیی تویتەرەوە ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی حەلبووسی دەکات و بە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق ئەژماری دەکات  

 

لەتویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە  

ئیدانەی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەنباڕ دەکەین کە هاووڵاتییانی مەدەنی برینداربوون، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. 

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات ، ئەم کارە تێکدەرانە مەترسییەکی ڕژدن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەروەها هەوڵدانە بۆ دروستکردنی ئاژاوەگێڕی. 

بۆەیش لە کۆتاییدا داوا لە هەمووان دەکات ئارامگربن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.   

 

Back to top button