ئەنەكەسێ، بەدەیان جار بارەگامان چاك كردەوە چەكدارانی پەكەكە و پەیەدە سوتاندیانەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/0000000000000000000000004563465.jpg)
خواكوڕك
هێرشەكانی چەكدارانی پەیەدە و پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە بۆ سەر بارەگاكانی حزبەكانی ناو ئەنەكەسێ و ئەنەكەسێ، سەركردەیەكی ئەنەكەسێ دەلێت بەدەیان جار بارەگاكانمان نۆژەن كردەوە هێزەكانی پەیەدە و پەكەكە هێرشیان كردە سەری و سوتاندیان”.
نەواف حەسەن ڕەشید، پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەم ھەڵمەتەی ئەم دواییەی دەستگیرکردندا زیاتر لە٦٠سەرکردە و ئەندامی ئێمەی دەستگیر کردوون، جگە لەوەش لە زۆرینەی ناوچەکان بارەگاکانی ئێمەیان سوتاندووە، ھەندێک لە بارەگاکان دووجار سوتێندراون، ڕەشید بە ماڵپەری فەرمی پارتی گوتووە، پەکەکە وایه كه لهھەر ههنگاوێك و ههر جێیهك شکست دهبهن، ئهوان دێن و تۆڵەی خۆیان لە ئێمە دەکەنەوە؛ ئێمە بەھۆکار دەزانن و کردەوەی خراپ دژی كادیر و سهركرده و لایهنگرانمان ئەنجام دەدەن.”
هەروەها نەواف حەسەن دەشلێت، پەکەکە بەردەوامە لە شکستھێنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و، دواشکستیشیان ئهوهیه ئەڵمانیا بڕیاری داوە سەرجەم دروشمەکانیان “ئاڵا، وێنە و دروشمەکانی دیکە کە ٢٦دروشم بوونە”، بەھیچ شێوەیەک نابێت لە ئەڵمانیا بەکار بھێندرێن.”