وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردسانی بڵاوکردەوە و زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین و دهۆک، پلەیەک یەکەم تا سێیەمی زانکۆ حکومییەکانیان گرتووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێدا ریزبەندی زانکۆ حکومی و تایبەتییەکانی بڵاوکردوەتەوە، بەگوێرەی لیستەکەش زانکۆی سلێمانی یەکەمی ریزبەندییەکەیەو بەدواشیدا هەریەکە لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و دهۆک پلەی دوەم و سێیەمیان گرتووە.
هەر لە لیستەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا زانکۆی هەولێری پزیشکی و زانکۆی پۆلۆتەکنیکی هەولێر و زانکۆی زاخۆ پلەی چوارەم تا شەشەمیان هەیە.
بەگوێرەی ئەوەی لە ریزبەندیەکەدا هاتوە، هەریەکە لە زانکۆکانی نەورۆز و جیهان کەمپی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی پلەی هەشت تا دەیەمیان هەیە.