لەشەڕی حكومەت و مافیاكان دەیان كەس كوژران

دەزگا ئەمنییەکانی ئوردون هەوڵەکانیان چڕ کردەوە بۆ ڕێگری لە دزەکردن و قاچاخی کردن بە بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان كە لە خاکی سوریاوە بۆ ناو خاکی ئوردون براون و لە ئەنجامدا 27 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی ڕەسمی لەفەرماندەیی گشتی سوپای عەرەبی و چەکدارە ئوردنییەکان ڕایگەیاند کەهەرێمی سەربازی ڕۆژهەڵات بەهاوکاریی دەزگا ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێكدا
هەوڵەکانیان چڕ كردەوە بۆ ڕێگری لە دزەکردن و قاچاخکردنی بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان، کە لە خاکی سوریاوە هێنرابوون بۆ خاکی ئوردون و ڕوبەڕوبونەوەی قورس لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و مافیاكان ڕویداو دەیان كەس لە گروپە مافیاكان كوژراون.

سەرچاوە : ئارتی عەرەبی

Back to top button