کەشناسی : له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كردووه، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى 1ى 2022 ، لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەفر و باران ببارێت، هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه، له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌فر ببارێت.
که‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرو باران له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، له كاته‌كانی ئێواره‌دا، له‌هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دهۆك ، سلێمانی هه‌ڵه‌بجه به‌فر ببارێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی هه‌ینی ، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرو باران له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان.