حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ كوژمه‌ى زياتر له‌ 200 مليۆن دينار پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین جێ به‌جێ ده‌كات

فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: زیاتر له‌ 218 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین خه‌رج ده‌كرێت.

له‌ راگه‌بێندراوێكدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 27-1-2022 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:” به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی پۆندی كێڵگه‌یی سۆڵی له‌ ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌، حکومە‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (218،496،920) دووسه‌د و هه‌ژده‌ ملیۆن و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و بیست دینار ، كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دابین ده‌كرێت.

راشيگه‌ياندووه‌: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای هه‌بابان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 

Back to top button