حكومه‌ت كوژمه‌يه‌ك پاره‌ى بۆ ته‌واوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى هه‌ولێر خه‌رج كرد

فه‌رمانگه‌ى ميديا و زانيارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت: 40 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له‌ هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.

له‌ راگه‌بێندراوێكدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 27-1-2022 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٤٠,٠٠٠,٠٠٠) چل ملیۆن دینار به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قام له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان و ئاشتی نوێ له‌ شاری هه‌ولێر،”

راشيگه‌ياندووه‌:”ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ خه‌رج ده‌كرێت و كۆمپانیای شه‌كرۆك جێبه‌جێكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه‌..

 

Back to top button