وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژووی لەسەرفەرمانی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كرد.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژووی لەسەرفەرمانی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كردو،بڕیار درا لەسەرپێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاكسینانە بۆ تەمەنەكانی سەرووی 18 ساڵی، بەهەمان رێكارەكانی پێشوو.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، كه بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگاکان ڕهوانه كراوه و لە دەقی نووسراوەكە هاتووە: “ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق و پاڵپشت به راسپاردەكانی لیژنەی زانستی ڕاوێژكارى بۆ بهرنامهى بهر بڵاوى كوتان، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەرگریی لەشی سوودمەندان لە ڤاكسینەكانی دژەكۆرۆنا و پارێزگاریكردن لێیان لە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا، بە تایبەت ئۆمیكڕۆن، بڕیار درا لەسەرپێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاكسینانە بۆ تەمەنەكانی سەرووی 18 ساڵی، بەهەمان رێكارەكانی پێشوو”.