پرۆفیسۆرێکی عێراقی کتێبێک لەسەر “سەرۆک بارزانی” دەنووسێت

پرۆفیسۆر د. رەفعەت سەبری سەلمان بەیاتی، کتێبێک لەسەر سەرۆک مەسعود بارزانی بە زمانی عەرەبی دەنووسێت بەناونیشانی “مسعود بارزاني ماندیلا کردستان دراسة معاصرة للقضية الکردیة”. 
پرۆفیسۆر د. رەفعەت سەبری سەلمان بەیاتی رايگەیاند، بەڕێز سەرۆک مەسعود سیمبولێکی عێراقییە بۆ کورد و عەرەب، پێویستە گرنگی بە سیمبولە نیشتمانییەکان بدەین. دەبێ گەلەکەمان و جیهان سیمبولەکانمان بناسن. ئەو خەباتی تەنیا بۆ نەتەوەی کورد نەبووە، بەڵکو لەپێناو کورد و عەرەب خەباتی کردووە. وەک نووسەر و توێژەرێک پێویستە گرنگی بەو کەسایەتییە گەورەیە بدەین، کە خزمەتی عێراق و نەتەوەی کوردی کردووە و دەبێت مافی خۆی پێبدەین، هەمووان هەست دەکەن کە سەرۆک مەسعود بارزانی خەباتێکی دروودرێژی کردووە، کە بەهادارە بۆ کورد و عێراق.
پرۆفیسۆر د. رەفعەت بەیاتی ئاماژەی بەوەکرد، کتێبەکە توێژینەوەکی بەراوردکاری لەنێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و ماندێلا کردووە، دەڵێت “باسی خەباتی سەرۆک مەسعودم کردووە هەر لە گەنجایەتییەوە تاوەکو ئێستا، کە لە پێناوی دیموکراسی بۆ عێراق خەباتی کردووە. وەک عەرەبێک شانازی دەکەم لەسەر سیمبولێکی نیشتمانی دەنووسم”.
هەروەها راشیگەیاند، شەش مانگ خەریکی نووسینی ئەو کتێبە بووە، بۆ سێ بەشی سەرەکی دابەش بووە. لەبارەی کاروانی خەبات سەرۆک مەسعود بارزانی و خەباتی ئاوەدانی و سەرکردایەتی ئەو گەلەیە. هاوکات گوتیشی: “ئێستا خەریکی ئامادەکردنی کتێبێکی دیکەم شایستە بە سەرۆک مەسعود بە ناونیشانی مەسعود بارزانی دەسەڵاتدار و دانا”.
پرۆفیسۆر د. رەفعەت بەیاتی خاوەنی 12 کتێبە، کتێبی نووسیووە لەسەر نەهرۆ و شێخ زاید  و دەشڵێت،  کتێبەکە لەسەر سەرۆک مەسعود بارزانی نزیکەی 285 لاپەڕەیە، دەمەوێت بێمە هەولێر و لەگەڵ چاپخانەیەک رێکبکەون بۆ لە چاپدانی، رەزامەندی خانەی بەڵگەنامەی عێراقی وەرگرتووە و ژمارەی سپاردنی وەرگرتووە. دواتریش وەریدەگێڕن بۆ سەر زمانی کوردی و زمانی دیکە.
پرۆفسیۆر د. رەفعەت سەبری سەلمان بەیاتی:
دەرچووی کۆلیژی مافە لە زانکۆی بەغدا
ماستەر لە زانکۆی ئەمریکی
دکتۆرای یەکەم لە یاسای دەستووری لە زانکۆی ئەمریکی لە دوبەی
دکتۆرای دووەم لە یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی حەزارە
دکتۆرای سێیەم لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان
لە 2018 بووەتە پرۆفیسیۆر
بەشێک لە کتێبەکانی
– حقوق الإنسان في الفكر العربي، دار الجامعة للمقاولات الطباعية والنشر، بغداد، 2005.
– حقوق الإنسان في الإسلام، 2006.
– حقوق الإنسان من العالمية الى العولمة، 2006.
– اللآلىء المبعثرة، 2009.
– حقوق الإنسان في دساتير العالم العربي، دار الفارابي، 2013.
القضاء والانتهاكات الحكومية لحقوق الانسان
س: رووداو
Back to top button