جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی ٧٠ بەسترا

لە راگەیێندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت:” بڕیار درا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارەکانی یەکەی ٧٠ و لە مانگی 1ی 2022 ئەژمار دەکرێت.

لە راگەیێندراوەکەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاتووه‌، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، جیاوازی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی 70 بەسترا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دەشلێ، بەنووسراوی ژمارە 756 لەرۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2022، بە ئیمزای ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، ئاماژە به‌وه‌ كراوه‌، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری، بڕیاردرا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی 70)، هاوشێوەی (یەکەی 80) لە مانگی 1 ی ساڵی 2022 وە بۆیان ئه‌ژمار ده‌كرێت.

Back to top button