داوای لێکۆلێنەوە لە دۆسییەی کوشتارێکی بەکۆمەڵ دەکرێت کە ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەستی تێدا هەبووە  

 

 دەیان قازیی و چاودێڕانی ناسراوی ناوەندی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ داوا لە “ میشل باشلە “ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ دەکەن لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسیی ئێران بکات لە ساڵی  ١٩٨٨  کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە . 

 

تا ئیستا ٤٦٠ کەس وەک “ سانگ هیونگ سانگ ، بەرپرسی پێشووی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی و ئیستیڤان راب ، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لەو دادگایەدا واژوویان بۆ ئەو داوایە کردووە . 

لە نامەکەدا داوای کراوە ، پارێزەری نێونەتەوەیی لە سەر ئەو کەسانە هەڵگیرێت کە دەستیان لە کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسیی ١٩٨٨ ی ئێراندا هەبووە . 

کەسایەتییە بەرچاوەکانیش بریتین لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران ، غولامحسێنی ئێژەیی سەرۆکی ناوەندی قەزایی ئێران . 

ئیبراهیم ڕەئیسی ئەو کاتەی گەیشتە دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری ، یەک لە چوارکەسی تاوانباری سەرەکی بوو لە دۆسییەی کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسیی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨  

سەرچاوە ڕادیۆ فەردا

 

Back to top button