چەند کەنالێکی ئێران ئەمرۆ ” هاک ” کران و وێنەی ڕەجەوی تەیدا بڵاو کرایەوە .

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیاندنەکانی فەرمیی ئێران ” هاک ” کردنی چەندین کەناڵی تیڤی و ڕادیۆیی نێوخۆیی ئێرانیان پشتڕاست کردەوە کە لە لایەن لایەنگرانی سەر بە موجاهیدنی خەڵقی ئێرانەوە ئەنجام درابوو .

لە کاتی هاک کردنی تیڤییەکانی ئێراندا بۆ چەندین چرکە وێنەی مەسعود ڕەجەوی و مریەم ڕەجەوی هاتە سەر شاشەی تیڤییەکانی ئێران و هاوکاتیش لێدوانێکی ڕەجەوی کە دژی دەسەڵاتی ئێران اسە دەکات بڵاو کرایەوە .
جێگەی ئاماژەیە هاوکات کەناڵێ قورئان ، پەیام ، جەوان و کەناڵی یەکی ئێران هاک کران و لە بەشێک لە کەناڵەکاندا وێنەی خامنەیی کە هێڵێکی ڕاستوچەپی سووری بە سەردا هاتبوو بڵاو کرایەوە .

Back to top button