کەمتەرخەمی لە دابەشکردنی مووچە بوو بە هۆی دوور خرانەوەی بەرێوەبەری بانکێک

 

بە نووسراوێکی فەرمی و بە واژووی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەبەری بانکی سلێمانی لە کارەکەی دوور خرایەوە .

وەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە ،بڕیار درا به‌ راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌بدولره‌حمان ساڵح ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم – سلێمانی
هاوکات لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووەگه‌زیزه‌ محیه‌دین مه‌عروف، كه‌ جێگری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌یه‌، كاره‌كانی رایی ده‌كات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ چاودێری و پشكنین له‌ هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پێك ده‌هێندرێت

 

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری

Back to top button