گوتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم: نهێنی لەسەر كۆبوونەوەی بارزانی و شاندی هاوپەیمانی شیعە ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
گوتەبێژی سەرۆكاتی هەرێمی كوردستان نهێنی سەردانی شاندی هاوپەیمانی شیعە ئاشكرا دەكات و رایدەگەێتێت، ئەو شاندە پێکهاتوون لە نوێنەرایەتی سەرجەم حیزبەکانی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی و هەندێک لە حیزبەکانی دەرەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی و سوننەکان، لە کەسایەتییە سیاسیی، میدیایی و راوێژکاران و ئەو کەسانەی کە بڕیار دروستدەکەن لەنێو هاوپەیمانی نیشتمانی و حکومەتی عێراقدا”.
د. ئومێد سەباح هەروەها ئەوەشی بۆ رووداو ئاشكرا كردووە، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت چۆن لە رێگەی دیالۆگەوە سیاغەیەکی نوێ دابنرێت بۆ پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا، ئاماژەی بەوەشکرد : دانیشتنەکە دوو بەش دەبێت، بەشی یەکەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و لە بەشی دووەمدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، مەبەست لەمەش ئەوەیە کە بڕیارەکان تەنها لای سەرکردەکان نەمێنێتەوە، بەڵکو شۆڕببێتەوە بۆ لای ئەو کەسانەشی کە بڕیار دروستدەکەن”.