دوو بەرپرسی باڵای عێراق چەکیان بە داعش فرۆشتووە
ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی عێراقی ئاشکرای دەکەن ،دادگەی لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخی سەر بە دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرخی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق رۆژی 11ی کانوونی دووەمی 2022 نووسراوی ژمارە 132ی ئاراستەی فەرمانگەی یاسایی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە ناونیشانی “جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن” کردووە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە “دەمانەوێت پێتان رابگەیێنین کە دادگە لێکۆڵینەوەی کردووە لە دزینی چەک و تەقەمەنیی فەرماندەی فیرقەی شەش/لیوای 22 و فرۆشتنی بە گرووپە تیرۆریستییەکان و گرووپەکانی دەرچوو لە یاسا و ساختەکردنی بەڵگەنامەکان و تاوانی هەراسانکردنی هاووڵاتییان لە ناوچەی بەرپرسیارێتی
لە دوای دەستگیرکردنیان هەریەک لە عەمید روکن عەلا گاتع حوسێن، فەرماندەی فیرقەی شەش و عەمید روکن سلێمان داوود سلێمان، فەرماندەی لیوای 22ی دانان بە تاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی حوکمەکانی ماددەی 316ی یاسای سزادانی عێراقی سزایان بۆ بڕاوەتەوە و لە ئیستادا دەستبەسەرن