به‌ شه‌ش مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا

بە شەش موشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەی (ڤیکتۆریای) ئەمریکا لە فڕۆکە خانەی بەغدادی نێودەوڵەتی.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغداد بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمرۆ بە شەش موشەک بەشی مەدەنی فرۆکەخانەی بەغداد و بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکا کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کارمەندی فرۆکەخانەکە برینداربوون و زیان بەر فرۆکەیەکی مەدەنی کەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەکان دەستیان بەسەر چەند موشەکێک و ئەو سەکۆیەدا گرتووە کە موشەکەکانی لێوە تەقیندراوە.

 

Back to top button