وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەینێت: ده‌نگۆی وه‌رگرتنی 1000 دینار له به‌رامبه‌ر لێدانه‌وه‌ی سركتی كاره‌بای ماڵان دوورە لە ڕاستیەوە.
لەروونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردۆتەوە تێدا هاتووە: كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك.
لەروونکردنەوەکە زیاتر هاتووە:” لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (1000) دینار وەردەگیرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوولەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییە كی بە پێوەری زیرەكەوە نییە.
لە کۆتایی روونکردنەوەکەش هاتووە:” بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.