سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كات
له راگه‌يێندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كات، و رايده‌گه‌ينێت په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ رێگه‌ی لێ بگیرێت.
ئه‌مرۆ هه‌ينى 28-1-2022، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ( تویته‌ر) له باره‌ى هێرشه‌كه‌ى به‌يانى ئه‌مرۆ هه‌ينى سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا رایگه‌یاند، سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ک ده‌که‌ین.
له توویته‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هاتووه، به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ رێگه‌ی لێ بگیرێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شلێت،” بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
شايانى باسه پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەش مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کران و دەست بەسەر چەند مووشەکێک و ئەو سەکۆیەدا گیرا کە مووشەکەکان لێیەوە ئاراستە کراون.
سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ک ده‌که‌ین. به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت. بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عیراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
— Kurdistan Region Presidency (@KurdistanRegion) January 28, 2022