پۆليسى هه‌ولێر ده‌ستگير كردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌ياند كه له ساڵى 2018 فه‌رمانى ده‌ستگير كردنى هه‌بووه
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى شارى هه‌ولێر ده‌ستگير كردنى تۆمه‌تبارێكى هه‌ڵاتووى راگه‌ياند.
هۆگر عه‌زيز، گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر راى گه‌ياند:” بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر (بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، بنکەی پۆلیسی دارەتوو، بنکەی پۆلیسی قوشتەپە)، تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوویان بە ناوی (ر. ح. م) دەستگیر کرد، کە لە ساڵی (٢٠١٨) بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
گوته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر گوتيشى:” تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.