ئەمریکا دۆسییەی کێشەکانی ئۆکرانیا و رووسیا ڕادەستی ئەنجوومەنی ئاسایش دهكات
ئەمریکا ڕایگەیاند هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین زۆر مەترسیدارە، بۆیەش داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات:
لیندا تۆماس ـ گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی : زیاتر لە سەت هەزار سەربازی ڕووسی لە ناوچەسنوورییەکانی ئۆکراین جێگیر کراون ، ئەوەش واتای ئەوە دەگەێنێت ڕووسیا بە تەمای داگیرکردنی ئۆکراینە .
لیندا تۆماس هاوکات ئاماژە دەکات بەوەی ئەو بڕیارەی ڕووسیا هەڕەشەیەکی ئاشکرا و، دوور لە هەموو بڕیارنامەکانی ئاشتییی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
گرینفیڵد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی:” هەروەک چۆن ئێمە بەردەوام بە شێوەیی دیپلۆماتیک خەریکی چارەسەری کێشەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیاین ، ئەنجوومەنی ئاسایشیش پێویستە لەو مەترسییە تێبگات ، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، کارەساتی لێدەکەوێتەوەو هەموو بنەماکانی ئاسایشی جیهانی دەکەوێتە مەترسی ، بەتایبەت ئەورووپا تووشی کارەساتی مرۆیی دەبێتەوە .
سەرچاوە: ڕادیۆ فەردا