لۆکا شینکۆ: ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ڕووسیا ، بەگری لێدەکەیین و هاوپەیمانێکی بەهێز دەبین
ئەلکساندر لۆکاشینکۆ ، سەرۆککۆماری بیلارووس ئەمڕۆ هەینی ٢٨ كانوونى يهكهمى 2022، ڕایگەیاند،” وڵاتەکەی هاوشانی ڕووسیا دەچێتە هەر جەنگێکەوە کە لە دژی ڕووسیا بکرێت.”
هاوکات بەڵینیدا ئەگەر جەنگێک هەڵبگیرسێت ، سەدان هەزار سەربازی ڕووسی لە بیلاڕووس جێگیر دەکات و، دەرگای هاوپەیمانی دەکاتەوە .
لۆکاشینکۆ لە کاتێکدا ئەو بڕیارەی ڕاگەیاند ، کە کێشەو ململانێکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین گەیشتۆتە ئەو پەڕی مەترسی .”
سەرۆککۆماری بیلاڕووس هاوکات روو لە هاووڵاتیانی بیلاڕووس گوتی : ئەگەر ڕووسیای هاوپەیمانمان بکەوێتە جەنگەوە ، ئەرکی تاک بە تاکی ئێمەیە بەرگری لێبکەین ، هاوکاتیش بۆ بەرگری و ئازادی وڵاتەکەمان تێدەکۆشین .”
سەرچاوە: یۆرۆنیوز