ئەوقافی کۆیە: ئەو دەنگە نەشازەی لە بڵندگۆی مزگەوتێک هاتووە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە

وتاربێژی مزگەوتى گه‌وره‌ى كۆيه‌ له‌باره‌ى ئه‌و گۆرانيه‌ى كه‌ له‌ بڵنگۆى مزگه‌وته‌كه‌ لێدرا ده‌لێت:” ئەو كارە بەئەنقەست نەكراوە، هەڵەكە تەکنیکی بووە.

لة روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، مەلا جەمال ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی گەورەی کۆیە،كە بەرپرسی یەکێتیی زانایانی ئایینی کۆیەشە، ئه‌مرۆ هه‌ينى رای گەیاند:” ئامێری پەخشی مزگەوتەکەیان کە قورئانیان لێیەوە پەخش کردووە، گرفتی تەکنیکی ھەبووە، ڕادیۆی ئامێرەکە لە ئۆتۆمبێل و رادیۆکانی نزیک مزگەوتەكە دەنگی وەرگرتووە و ئەم گۆرانیەی پەخش کردووە.

مەلا جەمال وتووشيه‌تى:” هەڵەكە تەکنیکی بووە لە میمۆری ئامێرەکەدا، دەنا بە دەستی ئەنقەست نەبووە.”

شايه‌نى باسه‌ ئەمڕۆ هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری کۆیە، دوای قورئان خوێندن لە بڵندگۆی مزگەوتەکەوە گۆرانییەکی عەرەبی پەخش کرا و دواتر له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوبوويه‌وه‌ و ناڕەزایی زۆری لێ كەوتەوە،

هاوکات بەڕیوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ئەمرۆ ھەینی لە مزگەوتی گەورەی کۆیە، لەکاتی وتاری ھەینی دەنگێکی نەشاز بۆ چەند چرکەیەک لە بڵندگۆی مزگەوت ھاتووە، دوای بە دواداچوونی ئەوقافی کۆیە و لقی زانایانی کۆیە بۆمان ڕوونبوویەوە کە ئەو ڕووداوە بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)”.

ئەوەش هاتووە ” لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی تر بەھیچ جۆرێک ڕووداوی لەمشێوەیە ڕووناداتەوە”.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هەروەها داوای لێبوردن لە ھاووڵاتییان دەکات و دەڵێت “داوای لێبوردن لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی ڕووداوە نەخوازرەواکەوە ئەگەر دڵگران بووبن”.

ئەوقافی کۆیە جەختیشی کردۆتەوە لە پاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لە قەزاکە.

Back to top button