ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئه‌ڵمانيا لە هەرێمی کوردستان و عێراق درێژکرايەوە

پەرلەمانی ئەڵمانیا درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسندکرد و بەپێی بڕیارەکە هێزەکانیان تاوەکو 31-10ى ئه‌مساڵ دەمێننەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە دەنگی بە دەنگی 555 دەنگی بەڵێ و 110 دەنگی نەخێرى په‌رله‌مانتارانى ئاماده‌بوو بڕیار لەسەر پڕۆژەبڕیارى مانه‌ى سه‌ربازه‌كانى ئه‌ڵمانيا دراو، به‌پێ ى برياره‌كه‌ش درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ 9 مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درا.

بەپێی ئەم بڕیارەش تاوه‌كو 31-10-2022، 500 سەرباز و ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە ئەرکدا دەبن بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

لە ساڵی 2014 دوای هێرشی داعش بۆسەر هه‌رێمى کوردستان وڵاتى ئه‌ڵمانيا ده‌ستى به‌ هاوكارى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كرد.”

Back to top button