واشنتۆن: پێشوازی لە هەموو وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەكات

خواكوڕك

لە روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دا، هاتووە، وڵاتەكەی پێشوازی له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رپرسانی باڵای ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ده‌كات و  كۆبوونه‌وه‌كه‌ش 22ی ئازار له‌ بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئەمریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت لە روونكردنەوەكەشدا هاتووە، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رپرسانی باڵای ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان 68 وڵاته‌ و له‌ مانگی كانوونی یه‌كەمی 2014ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، ئاماژەش بەوە كراوە كۆبوونەوەكە گرینگی زۆری دەبێت لەرووبەرو بوونەوەی داعش دا”.

وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووەو لە كۆبوونەوەكەدا بابه‌ته‌كانی ئابووریی، دۆخی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر دەستی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ تاوتوێ ده‌كرێت ئەمەش دوای دواین كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یە لە ته‌مووزی 2016دا بوو. 17ی تشرینی دووه‌میش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی له‌ به‌رلین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرابوو.

مارك تۆنه‌ر گوته‌بێژی كاتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییدا له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنی رووسیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تۆنه‌ر وه‌بیریهێنایه‌وه‌ كه‌ رووسیا به‌شێك نییه‌ له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ و به‌شداری کۆبوونەوەکە ناكات.

Back to top button