مه‌سرور بارزانی پێشوازی له بڕیارێكی په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له بڕیارێكی په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه بڕیاری دا لەبارەی درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و بەپێی بڕیارەکە هێزەکانیان تاوەکو 31-10ى ئه‌مساڵ دەمێننەوە.
له تویتێكدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مرۆ هه‌ينى 28-1-2022 له په‌يجى فه‌رميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( تويته‌ر ) بڵاويكردۆته‌وه و نووسيوويه‌تى: “زۆر بە گەرمی پێشوازی لە بڕیارى پەرلەمانى ئەڵمانیا دەکەم بۆ نوێکردنەوەى ئەرکی هێزەکانی سوپای ئەڵمانیا لە عێراق، لەناویشیدا لە هەرێمی کوردستان”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسيوويه‌تى: ” ئەم فەرمانە، لەگەڵ پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، زۆر هەستیارە بۆ شەڕ لە دژی داعش و مەشقپێکردنى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپای عێراق”.
I strongly welcome the decision by the German Parliament to renew the Bundeswehr mission in Iraq, including in the Kurdistan Region.
This mandate, and the support of the Global Coalition, is critical to the war on ISIS and training of Peshmerga forces and the Iraqi Army -mb.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) January 28, 2022