نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە 7 ساڵی رابردوودا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی کانونی دوەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبوەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 90.03 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش بەرزترین بەهای نەوتە لە 7 ساڵی رابردوودا.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا بۆ نیگەرانییەکان دەگەڕێتەوە سەبارەت بە توندبونەوەی کێشەی نێوان روسیا و وڵاتانی ئەوروپا کە مەترسی لەسەر رێڕەوی وزەی جیهانی دروستدەکات.