کوەیت گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق ڕاگرت
كوێت وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی كه‌نداو و عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه‌دا، به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕیاری دا بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ عێراق ڕابگرێت، هاوكات ئه‌م بڕیاره هه‌موو فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه جگه له هه‌رێمی كوردستان.
هێڵی ئاسمانی كوەیت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە دەمانەوێت ئاگاداربن كە گەشتەكان بۆ كۆماری عێراق بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراون دوای هاتنی زانیاری و ڕاسپاردە لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەوانیی كوەیتی، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئێستای عێراق.
ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی، بە شەش موشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا كە سەربازگەی ڤیكتۆریای ئەمریكییەكانی لێیە و یەكێك لە موشەكەكان ڕاستەوخۆ بەر فڕۆكەیەكی لەکارکەوتوی عێراقی كەوت کە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 28ی كانوونی دووه‌م، شه‌ش مووشه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، هاوكات له ڕێی سیستمی دژه مووشه‌كه‌وه به‌رپه‌چی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه،