ماکرۆن و پۆتن دۆخی ئۆکراین و دانووستانەکانی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ دەکەن

 

 

نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربوو لە دانووستانەکانی نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لە ڤییەننا  ، رۆژی هەینی بۆ ڕاوێژ لە سەر کۆتا بڕیارەکان بۆچۆنییەتی ڕێککەوتن گەڕانەوە وڵاتەکانی خۆیان.

ئۆفیسی سەرۆککۆماریی فەڕەنسا ئاشکرای دەکات کە دانووستانەکان لەمبارەوە لە قۆناغێکی هەستیار دایە بەڵام دەکرێت بگاتە ئەنجامی ئەرێنی .

 

کۆشکی سەرۆککۆماریی فەڕەنسا شەوی هەینی ڕایگەیاند ، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا ئیمانۆئێل ماکرۆن و ڤلادمیر پۆتن-ی سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە کێشەو ئاڵۆزییەکانی ئۆکراین و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ڕابۆچوونیان ئاڵ و گۆڕ کردووە .

وەک کۆشکی ” ئەلیزە ” ئاماژەی پێداوە ، نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دژواری تایبەتی هەیە چونکە پرسی گەرەنتیکردنی لابردنی گەمارۆکان لە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاو هاوکات چۆن چاودێریکردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران کێشەیەکی روونە، بەڵام سەرەڕای دیاریکردنی هەموو جیاوازییەکان هەندێک دەراوی ڕوون بەدی دەکرێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی.

 

بۆیەش وەک کۆشکی ” ئەلیزە ” ئاماژەی پێداوە هەرووک لایەن پێویستە شەفافتر داواکارییەکانیان ئاراستە بکەن .

لە کۆتاییشدا هاتووە ئەگەری هەیە لە رۆژانی داهاتوو ئیمانۆئێل ماکرۆن لە ڕێگەی پێوەندیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی تاوتوێی ویستی دوولایەنی ئەمریکی و ئێرانی بکەن بۆ چۆنیەتی ڕێککەوتنی کۆتایی دۆسییەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەفتەکانی ڕابردوودا وێڕای ئەوەی پێشکەوتنیان لە دانووستانەکاندا بە ئەرێنی زانیبوو بەڵام نەیانشاردەوە هەندێک پرسیاری وڵامنەدراوە هەن کە پێویستی بە بڕیاری کۆتایی شاندی ئەمریکییە .

 

Back to top button