ئیسرائیل 18  مانگ پێشتر لە ئەمریکا هەلی کوشتنی قاسم سولەیمانی بۆ هەڵکەوتووە

 

گادی ئایزنکووت ، بەرپرسی پێشووتری ناوەندی گشتی سوپای ئیسرائیل ، رۆژی هەینی ئاشکرای کرد ، ئیسرائیل یەک ساڵ و نیو پێش کوشتنی قاسم سولەیمانی بە درۆنەکانی ئەمریکی، پلانیان بۆکوشتنی داڕشبوو ، توانیبووشیان بگەنە ئەنجامی کۆتایی پلانەکە .

ئەو جەنەڕاڵە خانەنشین کراوە ئیسرائیلییە لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ئاژانسی ” المانیتۆر ” گوتی :18 مانگ پێش بڕیارەکەی ئەمریکا بەرپرسانی ئیسرائیل بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانیان دابوو لە سووریادا .

لە بەشێکی قسەکانیدا ڕوونی دەکاتەوە ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لە گەڵ هێزەکانی سوپای قودس لە سووریا توانیبوویان شوێنی تایبەتی قاسم سولەیمانی دیاری بکەن ، بەڵام چەند خولەک پێش بۆردومان کردنی شوێنەکە ، فەرماندەی سوپای قودس ئەو شوێنە بەجێدێڵێت و پلانەکە سەرکەوتوو نابێت .

سەرچاوە .ڕادیۆ فەردا

Back to top button