رووسیا بەرپرسانی وڵاتانی ئەرووپی خستە لیستی ڕەشەوە

 

هاوکات لە گەڵ تەشەنەساندی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ” ڤلادمیر پۆتن ” سەرۆکی ڕووسیا ناوی چەندین کەسایەتی سیاسیی ئەرووپی خستە لیستی ڕەشی وڵاتەکەیی و ڕایدەگەێنێت بۆیان نییە پێبنێنە ناو خاکی ڕووسیا .

 

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند ، ئەو بەرپرسانەی ئەرووپا زۆرتر لەو کەسانەن کە بڕیاردەری یاسایی و ستراتیژی وڵاتەکانیان بە دەستە و ڕاستەوخۆ دژایەتی ڕووسیا دەکەن .

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە مەسکۆئاگادارە لەوەی ئەوان سیاسەتێکی نایاسای و ڕووخێنەریان لە دژی ڕووسیا گرتۆتە بەر .

جێگەی ئاماژەیە ڕووسیا بە پێچەوانەی ئەمریکا ناوی ئەو کەسایەتیانە ئاشکرا ناکات کە دەیانخاتە لیستی ڕەشەوە ، تا ئەو کاتەی ئەو کەسانە دەیانەوێت سەردانی ڕووسیا بکەن، لەو کاتەدا بۆیان دەردەکەوێت بۆیان نییە سەردانی ئەو وڵاتە بکەن .

سەرچاوە . dw

Back to top button