شەڕ لە نێوان داعش و قەسەدە ڕویدا

 

ڕۆژی شەممە لە گەڕەکی گورین-ی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کورد (ئاسایش) و چەتەکانی داعشدا شەڕ و پێکدادان بە چەکەوە هاتە ئاراوە

 

ئاژانسی هەواڵی کورد هاوار بڵاویکردەوە، کە پێکدادانەکان لە کاتێکدا روویداوە کە هێزەکانی ئاسایش و قەسەدە چەند گەڕەکێکیان لە شارەكە گرتوەتەوە و چەتەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە کە لە ماڵێکدا خۆیان حەشارداوە

 

ئاژانسەکە بە وتەی هێزەکانی ئاسایش دەڵێت یەکێک لەو چەکدارانەی داعش کە خۆی حەشارداوە کوژراوەو ئەوانی دیكە دەستگیر كراون

Back to top button