شاندی سەنتەری رافیدەین: بەگفتوگۆ پرسی سەربەخۆی كوردستان یەكڵا دەكەینەوە
خواكوڕك
ئەمرۆ 11ی ئادار شاندێكی هاوپەیمانی شیعەی عێراقی و سەنتەری رافیدەین سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوو لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی كۆبوونەوە، پاش كۆتای هاتنی كۆبوونەوە سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندی سەنتەری رافیدەین كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بۆ راوێژكاری سەرۆكی بارزانی و شاندەكە پێكهێنرا و لەكۆنگرەكەدا ئەندامێكی شاندی سەنتەری رافیدەین لە عێراق رایگەیاند كە ئەوان بەهەموو شێوەیەك، خوێنرژان رەد دەكەنەوە، بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان بە گفتوگۆ ئەم پرسە یەكڵا دەكەنەوە”.
لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی دا د. ئومێد سەباح راوێژكاری سەرۆك بارزانی رایگەیاند، سەردانی شاندی هاوپەیمانی شیعە و سەنتەری رافیدەین بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی، بە ئەرێنی و هەنگاوێكی باش لەقەڵم داو، گوتەبێژی شاندی سەنتەری رافیدەین، گوتی سەرۆك بارزانی بەڕاشكاوانە وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی دایەوە و هەروەها گوتی پرسیارەكەمان پەیوەندی بە رەوشی ئەمرۆی عێراقەوە هەیە”.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا شاندی سەنتەری رافیدەین، گوتی ئێمە دژی خوێن رژانین لەنێوان عێراقیەكان و كوردستان، بۆیە پرسی ریفراندۆم بە شێوەیەكی ئاشتیان و دیالۆگ چارەسەر دەكەین، هەروەها گوتی سەرۆك بارزانی دڵخۆش بوو بەهەماهەنگی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆیە هەموو كێشەكان بە دیاڵۆگ و دوور لە زمانی چەك چارەسەر دەكەین، رێگە نادەین خوێن لەنێوان عێراقیەكان و كوردستان برێژرێت”.