هێمن هەورامی : پێویستە پێش کۆتایی خولی پێنجەمی پەرلەمان ، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بکرێت

 

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ویرای ئەوەی جەخت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ، گوتیشی: رێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ین به‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار بكرێین .

 

هەورامی لە بەشێک لە قسەکانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ڕێکەوتی  6 / 11 / 2022 خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێ دێت، ده‌بێت تا رۆژێك به‌ر له‌م به‌رواره‌، هه‌ڵبژاردن كرابێت، ئه‌ندامانی خولی شه‌شه‌م ئاماده‌ی دانیشتن ببن.، بۆیەش هه‌میشه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بۆ كاتبه‌ندییه‌ ده‌ستوورییه‌كان رژدین، پێویسته‌ پڕۆسه‌ی دیموكراتی و بابه‌ته‌كانی دیكه‌، ئاماده‌كاریان بۆ بكرێت

 

هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات ، سەرۆکی هەرێم پیویستە رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکات بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت .

هەورامی روونیکردەوە ، كاتی پێویست درایه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كاتی زۆرمان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه‌، پێویسته‌ هه‌موومان پابه‌ندی رێكاره‌ یاساییه‌كان بین.

هەروەها  ده‌بێت چاره‌نووسی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، رێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ین په‌نجه‌ی تۆمه‌تمان بۆ درێژ بكه‌ن كه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردن دوا ده‌خه‌ین.

 

لە کۆتاییشدا هێمن هەورامی باس لە کۆبوونەوە لە گەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و ئاشکرای کرد کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە بۆ چۆنیەتی بەریوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا

Back to top button