وەزارەتی دارایی : ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و سبەی دووشەممەش مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ مانگی (2022/1) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشووتر دابەشدەکرێت.
بهگوێرهی ئهو زانیاریانهی لهیهكێك له گهنجینهكانهوه به دەزگایی میدیایی “خواکوڕك” دراون، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە (30-1- 2022) مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بۆ مانگی (2022/1) دابەشدەکرێت.
هەروەها سبەی دووشەممەش مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ مانگی (2022/1) بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەش دەکرێت.