مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌ریف جه‌مال ده‌كات

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ كۆچى دوایی عه‌ریف جه‌مال بڵاو كرده‌وه‌ و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دوایی عەریف جەمال پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھەڤاڵانی پێشمەرگەی تێکۆشەر و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسی هەردوو دەزگای ئەیلوول و گوڵانی كەركووك جەمال حەمەدەمین سەعید ناسراو بە (عەریف جەمال) دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

Back to top button