فرۆكەی توركیا بۆردوومانی پێگەی پەكەكە دەكات لە باكوری كوردستان

خواكوڕك

لە راگەیاندراوێكی سەرۆكی ئەركانی گشتی سوپای توركیا دا هاتووە باشنیوەرۆی هەینی 10ی 3ی 2017 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانی، بۆردوومانی 2 پێگه‌ی په‌كه‌كەیان‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر كرد و 7 گەریلای پەكەكە گیانیان لەدەست داوە”.

دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشتووە لە دەڤەری جۆڵەمێرگ، سوپای ئاسمانی توركیا بۆردوومانی دوو پێگەی گەریلاكانی پەكەكەیان كردووە لەناو باكوری كوردستان،پارێزگاری شرناخیش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە،  كە ھێزە سەربازییەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی ئاسمانی و زەمینییان لە ناوچەی قلەبانی ئەنجامدا و حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.

 

شایانی باسە تاوەكو ئێستا هێزی پاراستنی گەڵ هەپەگە، هیچ لێدوانێكی لەو باریەوە ئاشكرا نەكردووە”.

Back to top button