بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوون
ئه‌مڕۆ به فه‌رمی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ڕاوێژكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته، ده‌ستبه‌كار بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30-1-2022، لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، بە فەرمی هەریەک لە د. سامی، وەک ڕاوێژکاری وەزارەت و د. هێمن میرانی، وەک بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوون.
وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەم ئەرکە نوێیەیاندا.