فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکووک کۆبوونەوە
ئەمڕۆ پێشمەرگە و سوپا لە کەرکووک، بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی، بەتایبەتی لەم ماوەی دواییدا کە جموجۆڵی داعش زیادیکردووە كۆبوونهوه وله كۆبوونهوهكه هەر یەک لە فەریق ئەمیر شەمەری، جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەریق جەبار یاوەر و لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و مستەفا چاوڕەش فەرماندەی یەکەکانی 70ی هێزی پێشمەرگە و ژمارەیەک فەرماندەی دیکە لە هەردوولا ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بوون”.
لهبارهى كۆبوونهوهكه جەبار یاوەر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی گوتى: “کۆبوونەوەکەمان کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو بوو، یەكێک بوو لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی پێشتر. لەو کۆبوونەوانەدا باسی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانە دەکەین کە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەن و بەرهەمی زۆریان هەبوو بۆ پاراستنی ئاسایشی هەموو ناوچەکان”.
گوتيشى: “ئەمڕۆ چەند بابەتێکمان تاوتوێ کرد، هەڵسەنگاندنمان بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشوومان کرد، باسی ئۆپەراسیۆنەکانی ئایندەشمان کرد”.
هاوكات لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رايگەیاند: “رووداوەکانی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە و دۆخی ئەمنی پێش پێکهێنانی حکومەتی عێراق، دۆخەکە بە گشتی جیاوازە لەماوەیەک پێش ئێستا، هەست بەوە دەکرێت داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوە و بەهێزبوونە، بۆیە پێویستە سنوورەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق توندتر بکرێن”.
گوتیشی: “سنوورەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە خانەقین و کەرکووکەوە تا دەگاتە سنووری سووریا بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق زۆر گرنگە”.
عەبدولخالق تەڵعەت، كه بۆ كوردستان 24 قسهى كردووه جەختیکردەوە: “ئەو سنوورانەی کەوتوونەتە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە سوپای عێراق ناتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە، بۆیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنیان دەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بکرێت، ئەو هەماهەنگییەی ئێستا هەیە سوودی زۆری بۆ هەردوولا هەیە و هیوادارین بەردەوام بێت، بەمەش دەتوانین کۆنتڕۆڵی هەموو ئەو ناوچانە بکەین کە مەترسی داعشیان لەسەرە”.