سەرۆك بارزانی پەیامێکی گرنگی بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کە بۆ ڕای گشتی و عێراق و کوردستان بڵاویکردۆتەوە لە بەشێکی هاتووە: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.
هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.
مسعود بارزانی
٣١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢